قوباد تاڵەبانی: پارتی و یەکێتی هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 09-12-2025، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دانوستاندنی نێوان پارتی و یەکێتی ڕایگەیاند: “بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.

لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وتی: “کاردەکەین بۆ ئەوەی مووچەکان نەفەوتێ و دڵنیاشم نافەوتێ، بەردەوام کار دەکەین بۆ ئەوەی پرۆسەکە نەوەستێت، لیستەکان ئامادە دەکرێن و نەوتیش هەناردە دەکرێت.”

ھەواڵی زیاتر