دوایین لەبارەی مووچەی هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر کە مووچەی مانگی نۆیان پێ نەدراوە

هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە کە سەر بە یەکەکانی حەفتا و هەشتان، بەڵام دڵنیایی لە خەرجکردنی مووچەکانیان دەدرێت.

لیوا ڕزگار قادر، بەڕێوەبەری خانەنشینی یەکەی 80ـی پێشمەرگە ڕایگەیاند: چوار هەزار و 89 کەس لەو کەمئەندامانە سەر بە یەکەی هەشتان، لە مانگی یەکی ساڵی نوێ پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت. مووچەی مانگی دەشیان دوادەکەوێت بۆ مانگی یەک، هەردوو مووچەکە پێکەوە وەردەگرن. هەروەها هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت.


بە گوتەی لیوا ڕزگار: بەگوێرەی یاسای چاکسازی کە لە ساڵی 2020 دەرچووە، دەبێت کەمئەندامانی سەنگەر و خانەنشین لەسەر یەکەکانی حەفتا و هەشتا نەمێنن و بخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرەگە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکارە یاساییەکان و مامەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر و خانەنشینان ڕێکدەخات، دواتر ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەکرێن.

ھەواڵی زیاتر