لەگەڵ هاتنی شەپۆلی بارانبارین، بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان سەرجەم تیمەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە و و لەبارەی بەکارهێنانی ڕێگاکانی دەرەوەی شاریش هۆشداری دەدات.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان خراونەتە ئامادەباشییەوە، هەموو کەلوپەلێکی پێویست بۆ ڕزگارکردنی هاونیشتمانیان لە کاتی ڕووداوی نەخوازراو ئامادە کراون.
بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاونیشتمانیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی دەبنە هۆی پەنگخواردنەوەی ئاو، داوا لە شوفێران دەکەن بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕێگاکانی دەرەوەی شار بکەن و خێراییان کەم بکەنەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراویش پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی بەرگریی شارستانییەوە بکەن.