سبەی دوایین وادەی مامەڵەی حاجیانە

دوای ئەوەی دووجار ماوەکەی درێژکرایەوە،
سبه‌ی واده‌ی مامه‌ڵه‌ی حاجیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ته‌واو ده‌بێت.

کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند، به‌ پێ ئه‌و ماوه‌ی دانرابوو سبەی دووشەممە ڕێکەوتی ٨/١٢/٢٠٢٥ كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و یەدەگ واتە جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت.

كاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، له‌ رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌راوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كوو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.

وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان وتیشی: ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كه‌ له‌ 27/11/2025 دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت به‌ڵام به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی (د. پشتیوان صادق) وه‌كوو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناویان گه‌راوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كوو 4/12/2025 واده‌كه‌ درێژ كرایه‌وه‌ و دواتریش بۆ هەمان مەبەست و بۆ جاری دووەم تاوەکوو رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨/١٢/٢٠٢٥ بۆ دووەم جار وادەکە درێژ کرایەوە.

بەپێی فەرمانی وەزاری هەر کەسێک تاوەکوو سبەی سەردان نەکات یەدەگەکان واتە جێگرەوەوە بە پێی ڕێزبەندی و پولینەکان لە جێگەیان دادەنرێت.

ھەواڵی زیاتر