کاندیدێکی دەرچووی سوننەکان دوورخرایەوە

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نەجم جبووری، کاندیدی دەرچووی پارێزگای نەینەوا بۆ پەرلەمان عێراق دوور دەخاتەوە.کاندیدێکی دەرچووی سوننەکان دوورخرایەوە

بەگوێرەی نووسراوێكی دەستەی دادوەریی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاردراوە کاندیدبوونی نەجم جبووری، بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕەت بکاتەوە و دەنگەکانی بسووتێنێت.

دوورخستنەوەی نەجم جبووری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر ئەندامی حیزبی بەعس بووە، لەگەڵ ئەوەشدا نەجم جبووری لە دادگای باڵای فیدراڵی تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەکەی دەدات.

ھەواڵی زیاتر