تەندروستی سلێمانی: ناسنامەی سووتاوەکان دیار نییە
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەک نییە لەسەر ئەو چوار هاوڵاتییەی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگەی ڕانیە – دوکان گیانیان لە دەستدا.
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەکمان لەسەر ئەو چوار هاوڵاتییە دەستنەکەوتووە کە لە ڕووداوەکەدا سووتان و گیانیان لە دەستداوە، ئەوەی زانراوە تەنها ژنێک و پیاوێک لەگەڵ دوو منداڵ لە ڕووداوەکەدا گیانیان لە دەستداوە.
وتیشی: ڕووداوەکە لە نێوان بارهەڵگر و پرادۆیەک، لەگەڵ بیکاشۆیەک ڕوویداوە، تەنها وێنەی تابلۆی ئۆتۆمبیلەکە (پرادۆ)یەکە هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەیەوە کەسوکاری ئەو چوار هاوڵاتییە سووتاوە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنەوە و ناسینەوەی تەرمەکانیان.
ئاماژەی بەوەشدا، دەزگا ئەمنییەکان لە ڕیگەی کامێراکانی بازگەکانەوە هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی ئەو چوار هاوڵاتییە دەدەن کە لە ڕوودووەکەدا گیانیان لە دەستداوە، چونکە بە لە ڕێگەی کاری تەندروستییەوە ماوەیەکی زۆری پێویستە و زۆر دەخانەیەنێت.