تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر یەک ملیار کەس دروستکردووە
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، كۆرۆنا كاریگەی نێگەتیڤی كردووەتە سەر لایەنی دەروونی سەدان هەزار تووشبوو لە جیهان و زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهان بە دەست خراپی بارودۆخی دەروونییەوە ئازار دەچێژن.
تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” کۆرۆنا كاریگەری نەرێنی وەك (ڕاڕایی و نیگەرانی و ترس)ـی لەسەر سەدان هەزار تووشبووی لە جیهاندا دروستكردووە”.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی “زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهاندا بە دەست بارودۆخی دەروونی خۆیانەوە ئازار دەچێژن، لەگەڵ ئەوەشدا چاودێری پزیشكی و ئاگەداربوون لە دۆخی دەروونی تەنها بۆ كەمینەیەكی ژمارەی دانیشتوانی جیهان بەردەستە”.