بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە.
دەقی نووسینەکەی بافڵ تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سەرەتا ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەموولایەکتان دەخوازم. دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە. وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم. داواکارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان. دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک. بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان