پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌ی پێشمه‌رگه چووه‌ته ناو كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. له بڕیارێكدا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هاتووه، یه‌كه‌ی ژمێریاریی (یه‌كه‌ی 70 و 80) له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌ردوو هه‌ژماره‌كه ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌م شێوه‌یه له وه‌زاره‌ت یه‌ك هه‌ژماری پێشمه‌رگه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه خێرا ببێت.
له‌مباره‌وه، لیوا عوسمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی: “هه‌فته‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فه‌رمانی كردووه پەلە بكه‌ن له پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه، ئێستا فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌ك ئاماده‌یه، ئومێد ده‌كه‌ین فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری دووش كاره‌كانی خۆی ته‌واو بكات، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا راگه‌یاندنی كۆتایی بڵاو بكەینەوە كه هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی بكه‌ونه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه”.
راشیگه‌یاند: ”یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بە پلەی یەكەم ویستی سه‌رۆك بارزانی و ویستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ویستی خۆمانه كه ویستوویانه هێزی پێشمه‌رگه ببن به یه‌ك هێز، پرۆسه‌ی یه‌كگرتن قۆناغی خۆی هه‌یه، پرۆسه‌یه‌كه به‌رده‌وامه، له ماوه‌ی 3 بۆ 4 ساڵی رابردوودا كه پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكردووه، زۆر له‌و خاڵانه چالاك بوون و كاریان له‌سه‌ر كراوه كه پێشووتر وه‌ك نه‌خشه‌ی یه‌كگرتنه‌وه دانرابوون، ژماره‌یه‌ك خاڵ ماونه‌ته‌وه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه زۆر جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه په‌له بكرێت له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان و متمانه‌یه‌كی زۆریان پێمان هەیه، هاوپه‌یمانان داوایان لێكردووین له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه پلانی نوێ دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی مه‌شقی دوو فرقه‌ی دیكە بێته‌وه پێشه‌وه، ئومێد هه‌یه پێش واده‌ی ده‌ستنیشانكردنی كۆتایی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80، بتوانین بگه‌ینه رێككه‌وتن و كۆتایی به پرۆسه‌كه بێت، له‌ئێستاوه تا كۆتایی ساڵ ئومێد هه‌یه هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ر ته‌واو ببن.“