پڕۆژەیەكی دیكەی کابینەی نۆیەم تەواو كرا

بەگوژمەی زیاتر لە 26 ملیار دینار پڕۆژەیەكی رێگاوبان لە پارێزگای دهۆك تەواو كراو و دەخرێتە خزمەتی خەڵكەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، بڵاویكردەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی جووتسایدی شێخان- لالشی تەواو کرد و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەچێتە خزمەتی خەڵکەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، پرۆژەی جووتسایدی شێخان – لالش لە پارێزگای دهۆک، بە درێژاییی 9 کیلۆمەتر و پانیی 25 مەتر بە شێوازێکی ستاندارد تەواو کرا.

ئاشكراشی كردووە، گوژمەی پرۆژەکە زیاتر لە 26 ملیار دینار بووە و هەموو بنەما پێشکەوتووەکانی ڕێگەوبانێکی باشی تێدا ڕەچاو کراوە.

جەخت كراوەتەوە، ڕێگاکە بە شێوازێکی سەردەمییانە و بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست کراوە و هێڵکاریی تەواوی بۆ ئەنجام دراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی راگەیاندووە: “کاروانی ئاوەدانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، لە پێشینەی کارەکانیەتی”.

ھەواڵی زیاتر