مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد. 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا. 
تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر