بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەک دەداتە بریکارەکانی ئاردو خۆراکی پارێزگای هەولێر و داوایان لێدەکات بەزووترین کات چەند ڕێکارێک جێبەجێ بکەن.
شەممە 23ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بریکارەکانی ئارد و خۆراکی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکاتەوە بەزووترین کات ئەپڵیکەیشنی (واتس ئاپ و تیلیگرام) لەمۆبایلەکانیان دابەزێنن، چونکە لەم مانگەوە لیستی ئاردو خۆراک لەڕێگای گروپێکی (واتس ئاپ و تیلیگرام)ەوە بۆیان دەنێردرێت.
بۆ لەمەودوا هاووڵاتییان لەڕێگەی ئەپڵیکەشنێکی تایبەت بەخۆراک، ئاگاداری هاتنی بەشەخۆراک و ئاردی مانگانەیان دەبن، هەروەها لە گۆڕانکارییەکانی ماددەکانی بەشە خۆراکیش ئاگاداردەکرێنەوە.
بە گوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی بارزگانیی هەرێمی کوردستانیش، لە 83%ـی هاووڵاتییانی هەرێم پسولەی خۆراکیان کردووەتە ئەلیکترۆنی.
هەروەها بە پشت بەستن بە ئامارەکان، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە ڕێژەی 88%، هەولێر 85%، دهۆک سلێمانی 84% و دهۆک 79%ـی هاووڵاتییان پسولەی خۆراکیان کردووەتە ئەلیکترۆنی.