لە سلێمانی حەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر سزادران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت كەسی ‏راگەیاند كە ماددەی هۆشبەریان بەكارهێناوە‌.‏ 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ‏لەپێناو نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی ‏هۆشبەر، هێزەكانیان حەوت كەسیان بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر ‏دەستگیركردووە.   

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە”ئەو كەسانە لەلایەن ‏دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 ، ‏لە رۆژانی 17 تاوەكو 26ی 8ی2020 ‏سزادراون”.‏ هەر لە راگەیێندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی روونكراوەتەوە، شەش لەو تاوانبارانە بە بڕی 450 هەزار دینار‌ و شەش مانگ زیندانیكردن ‏سزادراون. یەکێکیشیان، جگە لە غەرامەكردنی بە بڕی ‏‏450 هەزار دینار، هەشت مانگیش زیندانی دەكرێت.‏  

هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی ئاسایش، تەمەنی سزادراوەكان لە نێوان 19بۆ 54 ساڵدایە ‌و سەرجەمیان لە ‏رەگەزی نێرن ‌و پیشەیان كاسبە.‏

ھەواڵی زیاتر