نوێترین لێدوانی بەغدا لەبارەی مووچە

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە ئەم سێشەممەیە لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و مووچە وەڵامی حکومەتی کوردستان بداتەوە، بەڵام دیار نییە بە چ شێوازێک دەبێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت یان دوای کۆبوونەوە دەبێت.

هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن و ناردنی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیش مژاری سەرەکی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری کۆتایی بدرێت.

لە هەرێمی کوردستانەوە بەردەوام تەلەفۆن و پەیوەندی هەیە لەگەڵ بەرپرسانی شیعەلە هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو لایەنە شیعانەی لە حکومەت بەشدارن، لەگەڵ بەرپرسانی شیعە قسە کراوە و زۆربەیان لەگەڵ چارەسەرن، ئەمەش ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی سوودانی بتوانێت بڕیار بدات.

لەبارەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بەرپرسێکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گوتی، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشوو بوو تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە و سبەی دووشەممە کارنامە دادەنرێت.

هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە چاوەرێ دەکات، ئەگەر حکومەتی عێراق وەڵامی کۆتایی نەدایەوە و بڕیاری ناردنی مووچەی نەدا و هەر بیانووی گرت، ئەوا حکومەتی کوردستان بژاردەکانی خۆی دەخاتەڕوو.

ھەواڵی زیاتر