کۆبوونەوەی ئەمەریکا کۆتایی هات

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوە تایبەتەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەكەی لە كۆشكی سپی كۆتایی هات.

میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە: كۆبوونەوەكە كاتژمێرێك و 20 خولەكی خایاندووە و بە وردی باس لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران كراوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بابەتی هاتنەنێو جەنگ بۆ پاڵپشتیكردنی ئیسرائیل لە دژی ئێران كراوە.

بڕیارە كەمێكی دیكە، كۆشكی سپی ئەمەریكا راگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەكە بخاتەڕوو.

تەلەفزیۆنی كەناڵ 12ی ئیسڕائیل بڵاوی كردەوە: لە كۆبوونەوەكەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا بڕیادراوە، لە ئەمشەوەوە ئەمەریكا بێتە نێو جەنگەوە.

ھەواڵی زیاتر