باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەلئەڤیڤ داخستنی دەرگای باڵیۆزخانەکەی ڕایگەیاند و ئاماژەیداوە، بڕیاری داخستنەکە هەر دوو بەشی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە قودس و تەلئەڤیڤیش دەگرێتەوە.
هەروەها ئاماژەیداوە، لەم دۆخەدا ناتوانن کارمەندەکانیان بگوزانەوە یان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاوکاریان بکەن بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەجێ بهێڵن.