ئەو شۆفێرەی له‌ دوو گەنجی سەیدسادقیدا دەستگیرکرا.

ئەو شۆفێرەی به‌ ئۆتۆمبیل له‌ دوو گەنجی سەیدسادقیدا و ھەڵھات، دەستگیرکرا.

ڕۆژی‌ دووشەممە 2020/8/24 له‌سه‌ر ڕێگای‌ گه‌رمك – پێنجوێن، ئۆتۆمبێلێك خۆی‌ كێشا به‌ ماتۆڕسكیلێكدا و بە‌هۆیەوە دوو سەرنشین گیانیان لە دەستداو تۆمه‌تباریش هه‌ڵات.

لە دوای لێکۆلینەوەکانی پۆلیس، توانرا‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.تۆمه‌تبار ناوی (د ،ج ،ع) و ته‌مه‌ن 20ساڵانە، دانیشتوی‌ قه‌زای‌ پێنجوێنە.

ھەواڵی زیاتر