وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریی هەرێم رایگەیاند، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه. دەشلێت، شوێنی زەوییەکانیش زۆر باشە و هیوادارە فەرمانبەران هەرزانفرۆشی نەکەن.
ئەمڕۆ ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گەشتوگوزاریی هەرێم رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە و نەوەستاوە، تاوەکو ئێستا فەرمانی دابەشکردنی زەوی بۆ ٢٤٠ هەزار و ١١١ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنی زەوییەکان زۆر باشە و هیوادارن فەرمانبەران زەوییەکان هەرزانفرۆش نەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ناوی ٣٥ هەزار فەرمانبەری دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادەیە و لە هەفتەی داهاتوودا بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.
باسی لەوەشکرد، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌رده‌چێت، كه ئه‌و مافه ده‌یانگرێته‌وه، هەروەها رێگە نادەن هیچ کێشەیەک ببێتە بەربەست لە بەردەم راگرتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی.