مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆ بووەوە

چوارشەممە، 12-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ شێخە لەتیفە محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆ بووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی دوو لایەنە لە بواری هونەری و کوڵتووری کرا .

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا “دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان و برەودان بە بەهاکانی ئاشتی و تەبایی نێوان گەلان تاوتوێ کرا.”

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە. هەر لە پەراوێزی لووتکەکەدا، تاوەکوو ئێستە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دیکەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان کردووە. 

لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، ڕۆژی سێشەممە، 11-02-2025، لە شاری دوبەی دەستی پێ کردووە و کارەکانی تاوەکوو سبەینێ پێنجشەممە، 13-02-2025، بەردەوام دەبن. 

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ڕۆژی دووشەممە، 10-02-2025، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، بۆ بەشداریی لە لووتکەکە، گەیشتە ئیمارات و ئەمە چوارەم ساڵە لەسەر یەک، بانگهێشت دەکرێت. 

ئەندامانی ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەکات بریتین لە: 

1.  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. 

2. ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار. 

3.  ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران. 

4.  ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزی

ھەواڵی زیاتر