لە پارێزگای هەولێر پڕۆژەی دانانی چوار وێستگەی پێوانەکردنی کواڵێتی هەوا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن، شوێنەکان دەستنیشانکراوە، یەکێک لە وێستگەکانیش گەڕۆکە.
بڕیاری دانانى ئه‌م وێستگانه له هه‌ولێر بۆ چاودێریكردنى ئاستى پیسبوونى هه‌واى شاری هەولێرە، پێشتر له‌سه‌ر داواى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دانانى لەسەر دابوو، لە ئێستادا بودجەی تایبەتی بۆ تەرخانکراوە، لە نزیکترین کاتدا ئامێر و پێداویستییەکان دابیندەکرێت.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، رایگه‌یاند، بودجەی پێویست بۆ كڕینى وێستگه‌كان ته‌رخانكراوه و شوێنی دانانی وێستگه‌كان دەستنیشانکراون.
وێستگه‌كان له توانایاندایه ته‌واوى گازه پیس و ژه‌هراوییه‌كان پێوانه بكه‌ن و ڕێژه‌كه‌شی دیاری بكه‌ن، لە ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەند ئامادەکاری دەکرێت بۆ كڕینى ئامێر و پێداویستییه‌كانى وێستگەکان.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گرینگی تایبەتی بە ژینگە داوە، چەندین پاڵاوگەی نایاسایی داخراوە، لە پێناو دابینکردنی ژینگەییەکی تەندروست بۆ هاووڵاتییان.