دەزگای شەهیدان گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەردەمی رژێمی بەعس دەدۆزێتەوە

تیمەکانی دەزگای شەهیدانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەل دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی پشکنینی هونەرییان بۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵ کردووە کە لەمدواییەدا لە شارۆچکەی فەلوجەى سەربە پارێزگای ئەنبار دۆزراوەتەوە و کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس.

زڕغام کامیل، سەرۆکی تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەو بارەیەوە رایگەیاند، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا روفاتی ژن و پیاوی تێدایە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، لە هەر قۆناغێکدا ٢٠ بۆ ٢٥ کەس کۆمەڵکوژ کراون و دواتر خراونەتە گۆڕی بەکۆمەڵەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی پشکنینەکان گۆڕە بەکۆمەڵە دۆزراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس و لە رێگەی تۆمەتبار “سەعدوون سەبری ئەلقەیسی” دۆزراوەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی دۆزراوەتەوە لە چوارچێوەی یاسای پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندایە لە دەزگای شەهیدانی عێراق دەکرێتە لیستی پلانەکانیان بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانیان.

ھەواڵی زیاتر