سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئیمارات کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 , لە دوبەی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەبدولرەحمان بن محەمەد ئەلعوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیماراتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بواری تەندروستیدا.