ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان لە ڕۆژی دوو شەممە ( ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ) لە شاری بەغداد، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ( ٩ ) ساڵی ( ٢٠١٤ ) ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە ڕێکكەوتن، بەجۆرێک ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە.

   ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.                       
                 ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٥
ھەواڵی زیاتر