“جیابوونەوە لەنێو فراکسیۆنی گۆڕان ڕوونادات”

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 2020/8/26، فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی پەیوەست بە پەرلەمان و كاروباری ناوخۆی فراكسیۆنەكە.

دابان محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند “ئەو کۆبوونەوەیە تەنها پێداچوونەوەیەکی بزووتنەوەی گۆرانە بۆ پەرلەمان و هیچ ئەندامێکی بزووتنەوەکە بە ئۆپۆسیزیۆنبوونی خۆی یان جیابوونەوەی لە فراکسۆنی گۆڕان ڕاناگەیەنێت”.

دابان محەمەد وتیشی “فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی دەکات بۆ وەرزی نوێ و پێداچوونەوە بە کاری پەرلەمانتاری خۆی، لەگەڵ هەندێک بابەتی تایبەت بە فراکسۆنەکە.

لەبارەی بە ئۆپۆسیزیۆن بوونی چەند ئەندامێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە 2020/8/26 لە پەرلەمانی کوردستان، دابان محەمەد بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت “ هیچ پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە نیازی جیابوونەوە نییە لە فراکسۆنەکەمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەو جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە

ھەواڵی زیاتر