سێ ڕۆژە تەرمی گەنجێک نەدۆزراوەتەوە

دوای خنکانی گەنجێک لە ئاوی زێی بچووک، تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ڕۆژی ھەینی 2020/8/21 گەنجێک بەناوی (زوبێر مەحموود)ـی تەمەن 17 ساڵان، لە شاری کەرکووکەوە دەچێتە شوێنە گەشتیارییەکانی بۆگد لەسەر زێی بچووک و دەخنکێت.

تا ئێستا تیمەکان خەریکی گەڕانن بە دوای تەرمەکەیدا و نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.

ھەواڵی زیاتر