بڕیارە سبەى شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسى مووچە و بودجە کۆببنەوە، ئەندامێکى لیژنەى دارایی‌ش دەڵێت، لەبارەى رادەستکردنى داهاتى ناوخۆ، هەرێم دوو پێشنیازیی بە بەغدا داوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، خه‌لیل دۆسکی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هه‌رێم دوو پێشنیازی كردووه، له‌وانه ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له بودجه ره‌وانه بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازی دووەم ئەوەیە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرامبەردا هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات.
هاوکات وتیشی، رۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێکی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و رێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات.