مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئيمارات كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی ئابووری، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی، گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.