مەسروور بارزانی بەشداری کۆڕبەندێکی گرنگ دەکات لە سویسرا

بڕیارە شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس سەردانی سویسرا بكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی كانوونی دووەم، شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكات، بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس سەردانی سویسرا دەكات.

شاندەكە لە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی سەرۆكی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و نزیكەی 20 وەبەرهێن و بازرگانی گەورەی كوردستان پێكهاتووە.

كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، كۆڕبەندێكی ساڵانەیە و زۆرینەی سەرۆك، بەرپرسانی وڵاتانی دنیا، گەورە بازرگان و وەبەرهێنەران تێیدا بەشدار دەبن، هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی دنیا لەم كۆڕبەندەدا بەشدار دەبێت.

ساڵی رابردوو لە میانەی بەشداریی لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان زیاتر لە 45 كۆبوونەوەی سیاسی و ئابووری لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی دنیا ئەنجام دا.

ھەواڵی زیاتر