دووشەممە 13ی 1ی 2025، ئه‌ندازیار ئه‌رده‌وان ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سۆران رایگەیاند: “رێگەپێدانمان لە ئەنجوومەنی وەزیران وەرگرتووە و له مانگی 6ی ئه‌م ساڵ، كاره‌بای ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری سۆران ده‌بێته 24 كاژێری.”
بەگوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سۆران، نزیکەی 86 هەزار و 239 هەزار هاوبەشی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەوروبەری هەن. ئەمەش بەسەر پێنج پۆل دابەش دەبن، لەوانە ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، میری و کشتوکاڵی.
ئه‌ندازیار ئه‌رده‌وان ئیبراهیم گوتی، “وەک پاکێجی یەکەم، کارەبای سەنتەری شاری سۆران دەبێتە 24 کاژێری. دواتر پرۆژەکە بۆ دەوروبەر و قەزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگوازینەوە.”
سەبارەت بە کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە سۆران، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای قەزاکە گوتی، پێویستیان بە 300 مێگاوات کارەبایە، بەڵام 100 مێگاوات کارەبایان دەدرێتێ، بۆیە ئێستا بە تێکڕا رۆژانە 8 کاژێر کارەبا دەدەنە هاونیشتمانییان.
بە گوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سۆران، هاوبەشی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تاوەکو ئێستا 78 ملیار دینار قەرزارن. لە ساڵی 2024دا، زیاتر لە 12 ملیار و 452 ملیۆن دینار لەو هاوبەشانە وەرگیراوە. شێوازی وەرگرتنی پارەی کارەبایش بەتایبەت لە پۆلی بازرگانی، بە قیستە و بە چوار قیست لێیان وەردەگیرێت. هاوکات پۆلی ماڵانیش پارەی مانگانە دەدەن و بەشێکیش لەو قەرزەی لەسەریان کەڵەکە بووە، ئەویش دەدەن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سۆران داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆژەی رووناکی، پێویستە هاونیشتمانییان قەرزەکانیان بدەنەوە (ساف بکەن) تەنانەت ئەگەر بە قیستیش بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی پرۆژەی رووناکی پاڵەپەستۆیان بۆ دروست نەبێت.