گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌خاته روو و ده‌ڵێت: ”سه‌رۆك وه‌زیران داوای راستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.“
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: “وه‌زیری دارایی زۆر به روونی و ورده‌كاریی هه‌موو شتێكی له كۆبوونه‌وه‌كه خسته روو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه حكوومه‌تی فیدراڵ چه‌ند پاره‌ی بۆ ئێمه ناردووه و ئێمه مافی چه‌ندمان هه‌بووه، هه‌مووی له راپۆرتێكدا به ورده‌كاری خسته روو، دواتر وه‌زیری سامانە سرووشتییەكان بابه‌تی دۆسیه‌ی خۆیان به ورده‌كارییەوە خسته روو، سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به پرسی به‌غداوه، راپۆرتی خۆیان خستووە‌ته روو و ئاگادار بووین، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وەكە كاك مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وەزیران، ئه‌وه‌ی خسته روو، ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی كردوویه‌تی به‌رامبه‌ر به كوردستان سته‌م بووه و ده‌مانه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه راست بكه‌ینه‌وه”.
له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی هه‌ندێك لایه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ورامانی ئه‌وه‌ی خسته روو، سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی خسته روو، كه ئه‌وه‌ی هه‌ستی به به‌رپرساێتی كردووه لێره ئاماده بووه و پێویست بوو ئەوانیش لێره بن، ئه‌وان له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایەنەكان ئاماده‌بوون كۆبوونه‌وه بكه‌ن، كه‌چی لێره كه بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر پرسی چاره‌نووسی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانە، به‌شدار نه‌بوون و ده‌بوو به‌شدار بوونایه، تاوەكوو گوێیان لێ بگیرێت و چاره‌سه‌ر بخه‌نه روو، له‌دەرەوه قسه ده‌كه‌ن، با بێن بزانین چی‌یان پێیه بۆ چاره‌سه‌ر، بۆیه ئه‌مانە ئه‌كه‌ونه ژێر پرسیاری ویژدانییه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌و قسانه‌ی، كه ئه‌و دۆسیە و وه‌ره‌قانه‌ی به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه، جگه له قسه‌ی بێ بنه‌ما هیچی دیكه نه‌بووه.
راشی گه‌یاند: ”سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راست بكرێته‌وه، هه‌رچیی پێویست بێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌یكه‌ین و ئه‌وه‌ی روویدا به‌رانبه‌ر به مووچه‌خۆرانی كوردستان قبووڵكراو نییه.“