ئاژانسی بۆسکێدای ئۆرۆگوایی بڵاویکردەوە، کە خۆسێ مۆنیکا سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای تووشی شێرپەنجە بووە و خۆشی دەڵێت، من دەمرم.
بە گوێرەی ئاژانسەکە، خۆسێ مۆنیکا سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای، کە ئێستا تەمەن 90 ساڵ، تووشی شێرپەنجەی سورێنچک بووە، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئێستا نەخۆشییەکەی بۆ جگەری بڵاوبووەتەوە، بۆیە “چاوەڕێی مردن” دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی “بۆسکێدا”ی ئۆرۆگوای، گوتی: شێرپەنجەکەی بە تەواوی ناو سورێنچکی گرتووەتەوە و تەشەنەی کردووە بۆ جگەر کۆلۆنی.
ئەو گوتیشی: ئێستا ناتوانم بە هیچ شتێک بیوەستێنم، چونکە من کەسێکی بەساڵاچووم و دوو نەخۆشی درێژخایەنمیش هەیە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنەکەدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ناتوانم چارەسەری کیمیایی، یان نەشتەرگەری بکەم، چونکە جەستەم ناتوانێت بەرگەی ئەوە بگرێت”.
هەروەها راکیل پانۆن، پزیشکی تایبەتی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، پشتڕاستیکردەوە کە ئەو شێرپەنجەیەی مۆنیکا تووشی بووە، گەشەی کردووە و بووەتە وەرەمێکی شێرپەنجەیی و بۆ جگەر بڵاوبووەتەوە.
ئەو ڕوونیکردەوە، بەهۆی تەمەنی زۆر و حاڵەتەکانی دیکەی وەک هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن و نەخۆشییە توندەکانی گورچیلە، بژاردەکانی چارەسەرکردن هەر لە سەرەتاوە سنووردار بوون.
مۆنیکا نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥ سەرۆکی ئۆرۆگوای بووە، لە درێژەی قسەکانیدا گوتوویەتی: ڕاشکاوانە بڵێم من دەمرم و جەنگاوەریش مافی ئەوەی هەیە پشوو بدات.
مۆنیکا لەوکاتەی سەرۆکی ئۆرۆگوای بوو، ناوبانگێکی زۆری هەبوو، بەهۆی وەی وەک کەسێکی ئاسایی دەژیا و بە “هەژارترین سەرۆکی جیهان”یش ناوبانگی دەرکردبوو.