بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا و بەهۆی هێزەیەکەیەوە هاونیشتمانیان هەستیان پێکردووە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشوهەوا و بوومەلەرزە رایگەیاند: “بوومەلەرزەکە کاژێر 02:40ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 10-01-2025 روویداوە”.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ڤۆڵکانۆ دیسکەڤەری، کە چاودێریی بوومەلەرزە لە جیهان دا دەکات، چەقی بوومەلەرزەکە بەکرەجۆی سلێمانی بووە و گوڕەکەی 3.4 پلەی رێختەر بووە.
بە گوتەی محەممەد کەمال، گوڕی بوومەلەرزەکە 3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و بە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر روویداوە و ناوەندەکەی گەڕەکی بەکرەجۆ بووە.
بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەکەوە بەشێکی هاونیشتمانیان هەستیان پێکرد و لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە.