جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم كۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی تەكنیكیی پارتی و یەكێتی بەڕێوە دەچێت و رەشنووسی كۆبوونەوەكان دەنووسنەوە.

شاندی دانوستانكاری یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكە، بریتین لە هەریەك لە ڕێواز فایەق و شاڵاو كۆسرەت ڕەسووڵ و ئامانج ڕەحیم و شێخ سەڵاح، هاوكات ئەندامانی شاندی پارتیش بریتین لە هەریەك لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی كانوونی دووەم، كۆبوونەوەی سێیەمی شاندی هاوبەشی تەكنیكیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی تر كۆ ببنەوە، تێیدا رەشنووسی كۆبوونەوەكانی پێشوو دەنووسنەوە و بۆ گفتوگۆكان و لیژنەی باڵا بەرزی دەكەنەوە.

ئەنجامی كۆبوونەوەی رۆژی سێشەم و چوارشەم بۆ شاندی باڵای هەردوو لایەن بەرز دەكرێتەوە بۆ سەركردایەتیی حزبەكانیان، بڕیار دراوە لە چەند رۆژی داهاتوو شاندی باڵای نێوان هەردوولا جارێكی تر كۆببنەوە.

لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوولا، ڕەشنووسێكیان لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكوومەت و داواكارییەكانی یەكێتی لە پارتی ئامادە كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

هاوكات رۆژی 17ـی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، هەردوو شاندی یەكێتی و پارتی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت كۆ بوونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیج رێككەوتنێك لەبارەی دابەشكردن و دیاریكردنی پۆستەكان و میكانیزمی بەشداریی یەكێتی لە كابینەی 10ـی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر