پارێزگارى هه‌ولێر بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌نديی خه‌ڵك دەرکرد

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: “دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە شەقامێکی گشتی بەشێوەی زێدەڕۆیی لەلایەن خاوەن پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون داخرابوو کەوا ناڕەزایی خاوەن دوکان و کاسبکارانی شەقامەکەی لێکەوتبۆوە بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دوو شەممە 23-12-2024 لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی دەستکرا بەلادانی سەرجەم زێدەڕۆییەکان و کردنەوەی شەقامەکە بۆ بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان”

ھەواڵی زیاتر