كوردستان سكاڵای نەوتی لە عێراق بردەوە

كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان لە دادگای كەرخ، سكاڵایەكیان لە حكوومەتی عێراق بردووەتەوە، كە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان تۆماریان كردبوو.

ئەو بردنەوەیەی بە سەركەوتنێكی گەورەی كۆمپانیاكان بەرانبەر وەزارەتی نەوتی حكوومەتی عێراق وەسف كردووە، بەهۆی ئەوەی پێشتر وەزارەتەكە چەندان گرێبەستی كۆمپانیاكانی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە هۆی چوونی پارەیەكی زۆری داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكان هەڵوەشاندبووەوە.

پێگەی عێراق ئۆیل دەشڵێت، پێدەچێت ئەو بردنەوەیە كۆتایی بە هەڵمەتە یاساییەكەی حكوومەتی عێراق دژ بە كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان كە لە هەرێم كار دەكەن بهێنێت.

ئەو كۆمپانیانەی سكاڵایان تۆمار كردبوو، بریتی بوون لە ئەداكس، دانا گاز، دی ئێن ئۆ، گازپرۆم نێفت، جێنێل ئینێرجی، گالف كیستۆن، ئێچ كەی ئێن ئینێرجی، شاماران و وێستەرن زاگرۆس.

بەپێی بڕیارەكە، لە ئەنجامدا گرێبەستەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، كە هەموویان پێش بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ كراون دروست و جێبەجێكراو و پابەندكەرن بۆ هەردوو لایەن، هیچ لایەنێكی دیكەی دەرەوەی گرێبەستەكە ناتوانێت ناڕەزایی دەرببڕێت.

ھەواڵی زیاتر