بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی 10یەم، یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ دوو شەممە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند: “سبەی سێشەممە پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە و لەسەر دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆ دەکەن کە بریتین لە پێکهێنانی کابینەی 10یەم و هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی رۆژئاوای کوردستان و سووریا.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یەکێتی گۆڕانکاری لە لیژنەی دانوساندنکار کردووە و ئامانج رەحیم بۆ لیژنەکە زیاد کراوە.