کۆمپانیا بەریتانییەکان وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکەن
لە دووەم ڕۆژی كۆنفڕانسی ئـەنـجـوومـەنـی بـازرگـانـیی عـێـراق – بـەریـتـانـیـا IBBCدا، كە لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بەناوی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا بـانـگـھـێـشـتـی وەبـەرھـێـنـەر و کـۆمـپـانـیـاکـانـی بـەریـتـانـیـای بـۆ وەبـەرھـێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان كرد.
ئەمڕۆ شەممە 14ی 12ی 2024، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە “لـە دووەم ڕۆژی کـۆنـفـڕانـسـی پـاییـزی IBBCدا، د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان بـە نـاوی مـەسـرور بـارزانـی، سـەرۆکـوەزیـرانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان وتـارێـکـی پـێـشـکـەش کـرد.”
ئاماژەی بەوەش داوە، كە سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان لە وتارەكەیدا “سـڵاو و ڕێـزی سـەرۆکـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـی ئـاڕاسـتـەی ئـەنـجـوومـەنـی بـازرگـانـیی عـێـراق – بـەریـتـانـیـا و بـەشـداربـوانـی کـۆنـفـڕانـسـەکـە کـرد و ھـیـوای خـواسـت، کـە لـێـکـەوتـە و دەرئـەنـجـامـەکـانـی کـۆنـفـڕانـسـەکـە خـزمـەتـی زیـاتـر بـە پـتـەوکـردنـی پـەیـوەنـدیـیـە ئـابـووریی و بـازرگـانـیـیـەکـانـی نـێـوان کـۆمـپـانـیـاکـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و عـێـراق و شـانـشـیـنـی بـەریـتـانـیـا بـکـات.”
ھـەر لـە وتـارەکـەیـدا “سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان ئـامـاژەی بـە دەرفـەتـە زێـریـن و نـاوازەکـانـی وەبـەرھـێـنـان کـرد لـە سـێـکـتـەرەکـانـی وزەی نـوێـبـۆوە، کـشـتـوکـاڵ، گـەشـتـیـاری، پـەروەردە و فـێـرکـردن، تـەنـدروسـتـی، خـزمـەتـگـوزاریی و تـەکـنـەلـۆژیـا و لـە ھـەمـانـکـاتیشـدا بـانـگـھـێـشـتـی وەبـەرھـێـنـەر و کـۆمـپـانـیـاکـانـی بـەریـتـانـیـای کـرد بـۆ وەبـەرھـێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان.”
د. مـحـەمـەد شـوکـری لە وتارەكەیدا “پـشـتـیـوانـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان و حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـی بـۆ پـابـەنـدبـوون بـە فـەراھـەمـکـردنـی ژیـنـگـەیـەکـی لـەبـار و ئـارام بـۆ وەبـەرھـێـنـەرانـی بـیـانـی نـیـشـانـدا، کـە ھـاوشـێـوەی وەبـەرھـێـنـەرانـی نـاوخـۆیی مـامـەڵـەی لـەگـەڵـدا بـکـرێـت.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە “ئـەنـجـوومـەنـی بـازرگـانـیی عـێـراق – بـەریـتـانـیـا IBBC، سـاڵانـە لـە دوو کـاتـی جـیـاوازدا کـۆنـفـڕانـسـێـکـی ئـابـوریی و بـازرگـانـی و پـەروەردە لـە شـارەکـانـی لـەنـدەن لـە وڵاتـی بـەریـتـانـیـا و شـاری دوبـەی لـە ئـیـمـاراتـی عـەرەبـی ڕێـک دەخـات.”