سەركردەیەكی سیاسیی عێراق: ئەگەری كودەتاكردن لە عێراقدا هەیە

ئاژانسی (شەفەقنیوز) لە زاری سەركردەیەكی سیاسیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ترس و نیگەرانییەكی زۆر بەرانبەر ئەگەری كودەتاكردن لە عێراقدا هەیە.
عەبدولرەحمان جەزائیری، سەركردەی ڕەوتی سوێندی نیشتمانی لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، ڕاگەیاندووە: دوای كەوتنی ئەسەد لە سووریا لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە، لە عێراقدا ترسێكی زۆر هەیە كودەتایەكی سەربازی بكرێت.
دەشڵێت: قەومانی كودەتای سەربازی لە عێراق، ئەگەرێكی كراوەیە و چوارچێوەی هەماهەنگی و حكوومەتی عێراقییش هۆشدارییان لە ئەگەرێكی ئاوا داوە.
ئەو سیاسەتكارە عێراقییە دەڵێت:كێشەی سیاسیی زۆر لە عێراقدا لە نێوان پێكهاتەكاندا هەن، ئەوەش ڕێگە خۆش دەكات تاكوو كێشەكان بەردەوام بن و دۆخی سیاسی و ئەمنی تێك بچێت.
ئەو لێدوانە لە كاتێكدایە كە هێزە عێراقییەكان بە درێژایی هێڵی سنووریی نێوان عێراق و سووریادا بڵاو بوونەتەوە، ئەمەش دوای مەترسییەكانی گواستنەوەی شەڕ و كردەی چەكداری لە سووریاوە بۆ ناو عێراق.

ھەواڵی زیاتر