کاتی گەیشتنی شەپۆلێکی باران بارین ڕاگەیاندرا

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین ڕوو لەناوچەکە دەکات.

ده‌سته‌ى كه‌شناسی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە، “کەش و هەوا بۆ سبەینێ شەممە، نیمچە هەور بۆ هەوری دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە نیمچە هەوری بۆ هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی ناوەڕاست، لەکاتێکدا لە ناوچەی باکور بارانێکی زۆر كه‌م دەبێت”، ئاماژەی بەوەشکردووە “پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن”.
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەش کراوه‌، “ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هەوری دەبێت، لەگەڵ بارینی باران و هه‌روه‌ها هه‌وره‌ برووسكه‌ بەتایبەت لە ناوچه‌ شاخاوییەکانی كوردستاندا، لەکاتێکدا لە ناوچەی باشوور ئاسمانى ناوچه‌كه‌ ساماڵ بۆ نیمچە هەوری دەبێت”

ھەواڵی زیاتر