بڕیار.. پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە دەستپێدەکاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە و بڕیاریدا پلە بەرزکردنەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 جێبەجێ بکرێت.  

ئەمرۆ یەکشەممە 23-08-2020 ، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاوتوێکرد. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە و دواھەنگاوەکانی ئەم بوارە تاوتوێکران و پێداگری لەسەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لەناو ھێزی پێشمەرگە کرایەوە. دەربارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پلەدارانی ھێزی پێشمەرگە کە چەند ساڵێکە وەستاوە، بڕیاردرا “پلەبەرزکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 جێبەجێبکرێت و پلەبەرزکردنەکانی 2018 و 2019 و ساڵەکانی داھاتووش، بەپێی میکانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.”

ھەواڵی زیاتر