ناوەندی هەستانەوەی یەکێتی رایگەیاند، هەفتەیەک بەر لە جەژنی قوربان، هەر ئەندامێکی نوێی سەرکردایەتی یەکێتی، کە ژمارەیان 124 کەسە، بەسەر یەکەوە مووچەی چوار مانگیان وەرگرتووە کە بۆ هەر مانگێک بڕی پێنج ملیۆن دینارە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی چەند ئەندامێکی سەرکردایەتیی بۆ بەشی مێدیای “ناوک” پشتڕاستیان کردۆتەوە، هەر ئەندامێکی سەرکردایەتی بڕی 20 ملیۆن دیناریان بەیەکجار وەرگرتووە وەک مووچەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ، واتا هی مانگەکانی یەک، دوو، سێ و چوار.
هاوکات ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بڕی 28 ملیۆن و کارگێڕانی مەکتەبی سیاسیش بڕیی 36 ملیۆن دیناریان پێدراوە.وەک میدیای ناوەندی هەستانەوەی یەکێتی ئاماژەی پێکردووە، ئەمە لەکاتێکدایە، کە لەساڵی 2014-ەوە تا ئێستا، هەزاران کارمەندی ئۆرگان و ناوەندە جیاوازەکانی یەکێتی دەوامیش دەکەن بەڵام بە 50 رۆژ جارێک مووچەیەک وەردەگرن