مەكتەبی سیاسیی پارتی لیژنەیەك بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەت پێك دەهێنێت، ئەركی لیژنەكە گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان.
لیژنەكە لەلایەن هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرۆكایەتی دەكرێت، هەروەها ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگاكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەشدارن لە لیژنەكە.
بڕیار وایە دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە، لیژنەكە بە ئامانجی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، سەردانی لایەنە سیاسییەكان بكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین كورسی لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی كوردستان بە دەسهێناوە و بە رێژەیەكی زۆر یەكەمی سەر ئاستی هەموو حزبەكانی كوردستانە.