بەهۆی گەندەڵیەوە یاریدەدەری زانکۆی ڕاپەڕین دەستی لە کارکێشایەوە

یاریدەدەری سەرۆکی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەهۆی ناڕەزایی و گردبوونەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ، دەستی لەکار کێشایەوە.

دوای  ناڕەزایەتیی و گازەندەی بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەبارەی خزم و کەسی بەرپرسانی زانکۆ بە گرێبەست، ئەمڕۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەهۆی دەستێوەردانی حزبییەوە دەستی لە کار کێشایەوە.
 
د.پێشەوا حەمید، یاریدەدەری پێشووی زانکۆی ڕاپەڕێن، ڕایگەیاند: پەیوەندیان پێوەکردم و گوتیان بەڵێنی دامەزراندن بە گرێبەستمان پێدراوە و ناوی سیانی براکەم و بڕوانامەیان بۆ بنێرم، کە 14 ساڵە دەرچووی زانکۆیە، دوای گەڕانەوەی لیستی ناوەکان بۆم دەرکەوت لە چوارچێوەی وانەبێژی کارەکە کراوە.
 
د.پێشەوا حەمید، دەڵێت: ‘بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری وردەکاریی دامەزراندنەکە نیم، بەڵام بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتی خۆم لێرەوە دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕادەگەیەنم’.

ژێدەر
ئاڤا

ھەواڵی زیاتر