ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

لە چەند پەیج و دیجیتاڵ میدیا، بڵاوكراوەتەوە كە گوایە: “هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجەدەبێت”.
دەمانەوێت لێرەوە جارێكی تر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی دووپات بكەینەوە كە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییە، كە بۆ هەر سەد هەزار كەس 151 كەس توشبووە، كە لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لە جیهان بۆ هەر سەعاتێك دووكەس تووش دەبن، خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان ڕێژەكە زۆر كەمترە، وە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.
هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لە پێناو كۆكردنەوە و لایك هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاو دەكەنەوە، ئەم جۆرە كارانەشیان دوورە لە مرۆڤایەتی و پێویست بە دڵە ڕاوكێی دروستكردن ناكات.
بەهیوای سەلامەتی بۆگشت هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
۱ی نۆڤەمبەر ۲٠۲٤

ھەواڵی زیاتر