ئەمڕۆ هەینی 11/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د. مەحموود مەشهەدانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و دڵنیاییدا، کە پشتیوان دەبێت لە جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر