ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر کران کە هێرشیان کردبووە سەر هوونەرمەندێک

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا، دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند کە هێرشیان کردبووە سەر هونەرمەندێکی عەرەب.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر:

دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان گرتەڤیدیۆیەك بلاو کرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هۆنەرمەندێک بەناوی ( بسمان الخطیب) ،دەست بەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کراو لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع ، پ ،ی ) و(ع ، ع ، ح) دەستگیر کرد،کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لە گرتەڤیدیۆی دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندەو تۆمەتباری دووەم وێنەی دەگرێت،لە لێکۆڵێنەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتیە،
دووپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک کاری نایاسای ئەنجام بدات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر ئاست و پۆستێکدابێت و هیچ کەسێک لەسەروی یاساوە نیە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٩/٢٣

ھەواڵی زیاتر