نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە گەیشت

بەگوێرەی زانیاریەکان، مووچەی مانگی نۆی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-09-2024، نزیکەی 572 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئاب (حەوت و هەشت)ـی مووچەخۆران، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

لەمبارەیەوە، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “بڕیارە لە نزیکترین کاتدا تەواوی ئەو بڕە پارەی ماوە بۆ مووچەی هەردوو مانگی حەوت و هەشت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانە بکرێت”.

بە گوتەی ڤیان سەبری، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول (9)ـی فەرمانبەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵی، مووچەی هەمان مانگ (9)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانە دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئامانجی هاتنی شاندەکە، تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پرسی مووچەی هەردوو مانگی هەشت و نۆیە.

ھەواڵی زیاتر