پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆلی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڕوانین و هیوادارین بەردەوام بن لە کارکردن لە پێناو بەهێزتربوونی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوە و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و ڕق و کینە و توندوتیژی .


مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر