ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەم کارە نییە.
دەشڵێت: ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حیزب بەڕێوە دەبات، دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوکەت و ڕەفتارە نایاساییەکانی سەرۆکی یەکێتی و دامودەزگاکانیان.