زانیاری نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی شاندە وزارییەکەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان
ئەمرۆ یەکشەممە، كۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی كوردستان و عێراق دەستی پێ كرد، بڕیارە لە كۆبوونەوەكە باس لە چارەسەری گرفتەكان بكرێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی ئەیلوول، كۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد.
ئەو كۆبوونەوەیە دوای ئەوە هات مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر پێشوازیی لە شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن سەرۆكی ئەنجوومەنەكە و جێگری سەرۆك وەزیران كرد.
لە كۆبوونەوەكەی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستان؛ بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، مووچە، بودجە، ڕێگریی بازگەكانی حكوومەتی عێراق لە هەناردەكردنی بەروبوومی جووتیاران، باج و چەند پرسێكی تر تاوتوێ دەكرێن.